پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای کۆمپانیا ئەمنییەکان دەکات و وەزیری ناوخۆش رایگهیاند، رێکخستنەوەی کۆمپانیا ئەمنییەکان دەبێتە هۆی رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان، کە پێشتر بەبێ هیچ یاسا و رێنماییەك ئەو کۆمپانیایانە کاریان دەکرد، پەسەندکردن و جێبەجێکردنی یاساکەش دەبێتە هۆی رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان.
لەوبارەوە رێبهر ئهحمهد، وهزیری ناوخۆ رایگەیاند، تێبینییەكانی لیژنەی یاسایی پەرلەمان بە ھەند وەرگیراون و پێشبینیشی كرد، ھەفتەی داھاتوو بخرێتە بەرنامەی كاری پەرلەمان و دەنگی لەسەر بدرێت.
وەزیری ناوخۆ نهیشاردهوهش، كه ئەو کۆمپانیایانە چ بیانی یان ناوخۆیی، دەبێت رەچاوی وەرگرتنی کارمەند بکەن، کە دواجار دەبێتە هۆی رەخساندنی هەلی کاری زیاتر.
بژار كۆچهر، سهرۆكی لیژنەی یاساییش له پهرلهمانی كوردستان گوتی: بۆ نووسینی راپۆرت لەسەر پرۆژە یاساکە تێبینیەکانی وەزارەت وەردەگرن و بڕیارە هەفتەی داهاتوو خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت، گوتیشی: پرۆژە یاساکە لە 22 ماددە پێکهاتووە و بڕیارە لیژنەی یاسایی راپۆرتەکە پێشكهش به دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بكات.
پرۆژە یاسای کۆمپانیا ئەمنیەکان لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حكومهتی ههرێمی كوردستانه، کە دەبێتە هۆی رێکخستنی کۆمپانیا ئەمنیەکان و زیادکردنی هەلیکار، دەبێت کۆمپانیا ناوخۆیی و دەرەکیەکانیش زۆرترین کارمەندیان لە هێزی کاری ناوخۆ بێت و نابێت ئەو کەسەی لە کۆمپانیا ئەمنیەکان کار دەکات، لە هیچ دەزگایەکی ئەمنی کارمەند بێت، دەبێت خولی تایبەتیش بۆ کارمەندان بکرێتەوە، پەسەندکردن و جێبەجێکردنی یاساکەش دەبێتە هۆی رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان.