شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵه‌كانی بۆ ره‌خساندنی زۆرترین ژماره‌ی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان چڕ ده‌كاته‌وه‌

ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ رەخساندنی ھەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان خێراتر کراوە، بە جۆرێك لە رێگەی کەرتی تایبەتەوە بە سەدان ھەلی کار رەخسێنراوە، ئیڤێنتی جیھانی کارسازی بۆ ماوەی یەك ھەفتە بەڕێوەدەچێت، کە ئامانج لێی نیشاندانی رێگا نوێیه‌کانی دۆزینەوەی ھەلی کارە بۆ گەنجان.

له‌كاتێكیشدا ئیڤێنتی جیھانی کارسازی لە ھەرێمی کوردستان دەستی بەکارەکانی کردووه‌، محه‌مه‌د سه‌لمان، سه‌رپه‌رشتیاری گوتی: ئامانجیان له‌و هه‌نگاوه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ هه‌لی كاری زیاتر بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێنن و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، له‌و چالاكییه‌دا لەگەڵ قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆکان چەند ئیڤێنتێك لەسەر چۆنیه‌تی ئامادەکردنی قوتابیان بۆ دوای تەواوکردنی زانکۆ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، كه‌ له‌ ئاینده‌دا چۆن بتوانن خۆیان بۆ بازاڕی کار ئامادەبکەن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا محه‌مه‌د شوكری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ئاشکرایكرد، ئامانجی کابینەی نۆیەم ئەوەیە، نزیکەی یەك ملیۆن ھەلی کار بۆ ھاووڵاتیان و بەتایبەت گەنجان بڕەخسێنێت
حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی کەرتی تایبەت و ھاوبەشیپێکردنی پرۆژەکانه‌وه‌ ھەوڵی داوە ھەل یکاری زیاتر بۆ گەنجان بڕەخسێنێت، بەتایبەت ئەوانەی دەرچووی زانکۆن و شارەزاییان لەو بوارانەدا ھەیە کە حکومەت کاری لەسەر دەکات، بۆ ئەمەش چاوی لەسەر ئەوەیە، سەرچاوەکانی داھات زیادبکات و پەرەی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی بدات.