به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ چوار کەسیان بە تۆمەتی دزیکردن لە دەستگیرکرد كە هەستابوون بەتاوانی دزیكردن .
له راگه‌یاندراوێكدا، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه:
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ تۆماركرد كە ماركێتەكەی بڕدرابوو دەستبەجێ لێكۆڵینەوەكان دەستیپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتباران بناسرێنەوەو دەستگیربكرێن ، لەكاتی لێكۆڵینەوەدا دانیان ناوە بەتاوانەكەیانداو هەر ئەو شەوەش پێش دەستگیركردنیان ماركێتێك و نۆرینگەیەكی پزیشكی‌یان بڕیبوو .
پۆلیس ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: تۆمەتبارەکان (ی،م،غ) لە دایكبووی ۲۰۰۳، (س،ه،م) لەدایكبووی ۱۹۹۹ و (م،ر،ف) لەدایكبووی ۱۹۹۷، بەبڕیاری بەڕێزدادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
پۆلیسی سلێمانی باسی له‌وه‌شكرد، له‌چالاكییه‌كی دیكه‌دا و له‌سه‌رسكاڵای هاوڵاتییه‌ك، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ تۆمه‌تبار ( أ ، أ) له‌دایكبوی 1997یان ده‌ستگیركرد كه هه‌ستابو به‌بڕینی ماڵێك، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و دانی ناوه به‌تاوانه‌كه‌یدا.