سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار: لەمساڵدا سێ ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمیان کردووە

سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، لەمساڵدا نزیکەی سێ ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمیان کردووە و پێشبینی دەکەن ڕێژەکە زیاتر بێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی تشرینی دووەم، ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە لێکدوانێکدا وتی: لەمساڵدا سێ ملیۆن گەشتیار لە ناوچەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق و وڵاتانی دەرەوە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و پێشبینی دەکەین تا کۆتایی ئەمساڵ ڕێژەکە زۆر زیاتر ببێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ساڵی داهاتوو پلانمان ئەوەیە ژمارەی گەشتیار و پڕۆژە گەشتیارییەکان زۆر زیاتر بکەین و دەمانەوێت تەواوی ناوچەکانی کوردستان بە گەشتیار ئاشنا بکەین.

ھەواڵی زیاتر