کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەوڵی گەورەی داوە بۆ ڕەخساندنی ھەلی کار و ئەنجامدانی پرۆژەی گەورەی پیشەسازی و کشتوکاڵ. ئەم ھەوڵانەش وایکردووە ڕێژەی ھەژاری تا ئاستێکی بەرچاو داببەزێت، دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستانیش ئامادەکاری ئەکات بۆ دیاریکردنی ڕێژەی ھەژاری.سەرۆکی دەستەی ئاماریش ئەوەی خستەروو ھەژاری لە ھەرێمی کوردستان ١٠٪ کەمترە بە بەراورد بە ناوچەکانی عێراق، کە ڕێژەی ھەژاری لە ھەندێک پارێزگا لە ٥٠٪ نزیک ئەبێتەوە.