دكتۆر محه‌مه‌د ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری ده‌رمان و بازاڕ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالیتی كۆنترۆڵی ده‌رمان رایگه‌یاند، زیاتر له یه‌ك تۆن ده‌رمانی قاچاغ ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، كه ستیكه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌سه‌ر نییه و له ئێرانه‌وه هاورده كراوه.
مولازم هاوكار تاهیر، به‌رپرسی بازگه‌كانی ئاسایش رایگه‌یاند، له بنكه‌ی بازگه‌ی شێراوه، كه رێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌ستنه‌وه پارێزگای هه‌ولێره به پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، له‌و بازگه‌یه‌دا ده‌ستمان به‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێك داگرت، كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی و به‌بێ رێگه‌پێدان و قاچاغ ده‌رمانی باركردبوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بارهه‌ڵگره‌كه ده‌رمانه قاچاغه‌كانی له‌ژێر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی شاردبووه، دوای پشكنین، كارمه‌ندانی ئاسایش ده‌رمانه‌كانیان دۆزییه‌وه، دواتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالیتی كۆنترۆڵی جۆریی ده‌رمانی لێ ئاگاداركراوه‌ته‌وه.
دكتۆر محه‌مه‌د ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری ده‌رمان و بازاڕ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالیتی كۆنترۆڵی ده‌رمان ئاشكرای كرد، دووباره‌بوونه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتی ده‌رمانی قاچاغ، به مانای ئه‌وه دێت، كه بازگه‌كان و كارمه‌ندانی ئاسایش به‌رده‌وام له هه‌وڵی بنڕكردنی ئه‌و دیارده‌یه‌ن و چاوكراوه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بۆ بنڕكردنی ئه‌م دیارده‌یه، پێویسته هاووڵاتیان هۆشیار بن و كاتێك ده‌چنه ده‌رمانخانه‌كان، سه‌یری پاكه‌تی ده‌رمانه‌كه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ستیكه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی پێوه‌نه‌بێت، نه‌یكڕن، ئه‌وكات ده‌رمانی قاچاغ ساغ نابێته‌وه.