وته‌بێژى وه‌زاره‌تى بازرگانیى هه‌رێم ده‌ڵێت، ئێستا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى کوردستان سه‌رقاڵى دروستکردنى سیستمێکى یه‌ک په‌نجه‌ره‌ین بۆ هه‌ماهه‌نگى و کارى زیاتر لەپێناو پێشخستنى تواناى بازرگانیدا، به‌تایبه‌ت له ڕووى پێدانى مۆڵەت به پرۆژه پیشه‌سازییه‌کان.
فه‌تحى محه‌مه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى بازرگانیى هه‌رێمى کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: “له‌پێناو که‌مکرنه‌وه‌ى ڕۆتین و ڕاییکردنى مامه‌ڵەى بازرگانان و هاووڵاتییان و کۆمپانیاکان و خێراکردنى پرۆسه‌ى ژێرخانى پیشه‌سازى و هاندانى خاوەنکاران ئێستا له‌گه‌ڵ خودى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر خه‌تین بۆ دروستکردنى سیستمى یه‌ک په‌نجه‌ره‌یى، که ئه‌مه زۆر گرنگه بۆ ته‌واوکردنى مامه‌ڵەى هه‌موو ئه‌و خاوه‌نکار و سه‌رمایه‌دارانه‌ى که ده‌یانه‌وێت به پرۆژه‌کانیان به‌شدار بن له بووژانه‌وه‌ى ژێرخانى ئابوورى، چونکه ئه‌مه وا ده‌کات ڕۆتین له کاروباره‌کاندا که‌م بێته‌وه و به کاتێکى که‌متر و ته‌نانه‌ت تێچووى که‌متریش بازرگانان و سهرمایهدارنى ئێمه ببن به خاوه‌نى مۆڵەت بۆ پرۆژه‌کانیان، هاوشێوه‌ى ئه‌و سیستمه ئابوورییه پێشکه‌وتووه‌ى له ته‌واوى جیهاندا بۆ پێدانى مۆڵەت به پرۆژه‌کان هه‌یه”.
گوتیشى: “دروستکردنى ئه‌م سیستمه گرنگه بۆ خێراکردنى پرۆسه‌ى پێدانى مۆڵەتى پرۆژه‌کانى وه‌به‌رهێنان و هاوکات ده‌بێته هۆى هاندانى بازرگانان بۆ وه‌رگرتنى پرۆژه و وه‌گه‌ڕخستنى سه‌رمایه‌کانیان و نه‌چوونه ده‌ره‌وه‌ى پاره بۆ وڵاتانى دیکه، واته ئاسنکاریى ته‌واوى تێدایه بۆ بازرگانان”.
ڕوونیشى کرده‌وه: ”به‌ده‌ر له‌وه له پلانى وه‌زاره‌تدایه که ژماره‌یه‌ک کۆمپانیاى بیانى بهێنرێت بۆ پێشخستنى بوارى پیشه‌سازى و ئیستاش له‌گه‌ڵ چه‌ندین وڵات هه‌ماهه‌نگى بۆ کارى هاوبه‌ش هەیە، بۆیه به‌پێى ئه‌و ئاماژه و پێدراوانه‌ى هه‌یه که‌رتى پیشه‌سازى ده‌بێته کۆڵەکهیهکى سه‌ره‌کیى ئابووریى هه‌رێم له داهاتوودا”.