به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ده‌روازه سنوورییه‌كان باندێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه و بڕی 3 كلیۆگرامیش مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری حه‌شیش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كاندا هاتووه، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی بازرگانێكی مادده‌ی هۆشه‌به‌ر به ناوی “ئـ، ئـ، م”، ئه‌فسه‌رێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه به پله‌ی رائید بریندار بووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، تۆمه‌تباره‌كان رووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه و په‌ڕوای لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه به‌رده‌وامه.