وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ هەرێمی کوردستان نزیکدەبێتەوە لە دابینکردنی 100٪ی خزمەتگوزارییەکانی شێرپەنجە

تا ئێستا تا ئێستا ٢٤%ی ھاووڵاتییان ڤاکسینیان بەکار ھێناوە

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند؛ لە چواردەمین حەفتەی دابەزاندنی ڤایرۆسی کۆرۆناداین، لەبەر ئەوەی نەخۆشییەکی گوازراوەیە و قابیلی ئەوەیە لە ھەرکاتێکدا ڕێژەکەی بەرز ببێتەوە، یان پێچەوانە، ڤاکسین ڕێگەی سەرەکییە بۆ ئەوەی کۆرۆنا بنبڕ بکرێت.
وەزیرەی تەندروستی ئاماژەی بەوەکرد، ھیچ پێشنیارێک بۆ ڕاگرتنی دەوامی قوتابخانەکان ھەبێت بەھۆی پەتای منداڵانەوە و دەشڵێت، کار دەکەن بۆ ئەوەی تا کۆتاییی ئەمساڵ ڕێژەی بەکارھێنانی ڤاکسین بگەیەننە ڕێژەیەکی بەرز.
گوتیشی؛ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٤٥ تیمی گەڕۆک بۆ لێدانی ڤاکسین لە شوێنە گشتییەکان دەگەڕێن، ھەموو جۆرە ڤاکسینێکیش لە ھەرێمی کوردستان لە بەردەستدایە و ھەمووشیان کاریگەریی خۆیان ھەیە، ئەو ڤاکسینەی لەبەردەستە فرسەتە بۆ ئەوەی خۆمان بپارێزین لە کۆرۆنا، لێدانی ڤاکسین ھێشتا بەپێی خواستی ئێمە نییە، ئەگەرچی ئێستا ڕێژەیەکی زۆری ڤاکسین لەبەردەستە.”
ڕایگەیاند؛ تا ئێستا ٢٤%ی ھاووڵاتییان ڤاکسینیان بەکار ھێناوە، ئەوانەی لە سەرووی ھەژدە ساڵییەوەن لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان ٧٨٨ ھەزار کەس ژەمی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە و ٤٩١ ھەزاریش ژەمی دووەمیان وەرگرتووە، ئێمە کار دەکەین بۆ ئەوەی تا کۆتاییی ئەمساڵ ڕێژەی بەکارھێنانی ڤاکسین بگەیەنینە ٤٠%، بەتایبەتی ئێستا ٦٥٠ ھەزار ڤاکسین لە کۆگاکانی ھەرێمی کوردستان ھەیە.”
سەبارەت بە مەترسیی ئەو پەتایەی لە نێو منداڵان ئێستا بڵاوە، وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەکرد، هیچ بڕیارێک نییە بۆ ڕاگرتنی دەوامی قوتابخانەکان.
د.سامان بەرزنجی، تیشکی خستە سەر خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشی شێر پەنجە لە هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند؛ خزمەتگوزارییەکانی شێرپەنجە بەراورد بە هەموو خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی دیکە بە نزیکەیی بەرامبەری یەکن، واتە شێرپەنجە بەتەنیا لە رووی گرانبەهاییەوە هێندەی هەموو نەخۆشییەکانی دیکە خەرجی دەوێ.
وەزیری تەندروستی زیاتر لەوبارەیەوە دوا و گوتی؛ هەرێمی کوردستان نزیکدەبێتەوە لە دابینکردنی 100٪ی خزمەتگوزارییەکانی شێرپەنجە بە کەرتی حکومی و ئەهلییەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پاڵپشتییەکی زۆری ئەم هەنگاوانە دەکات”.
سەبارەت بە ژمارەی توشبووانی شێر پەنجە لە کوردستان، ڕوونکردنەوەی دا و ڕایگەیاند؛ 40٪ بۆ 50٪ی تووشبووانی شێرپەنجە، ئەوانەی لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون، خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن و هاتوون بۆ چارەسەر.

ھەواڵی زیاتر