ئەمریكا لە رێگەی چەندین پڕۆژەوە پشتگیری وەزارەتی پێشمەرگە دەکات

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر رایگەیاند، رێكخراوێكی ئەمریكی بە هەماهەنگی لەگەڵ كونسوڵخانەكەیان لە رێگەی چەندین پڕۆژەوە هاوكاری وەزارەتی پێشمەرگە دەكات.

ئەمڕۆ 6ی11ی 2021، كونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌:بەھەماھەنگی لەگەڵ کونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، رێکخراوی ‘سپیریت ئۆڤ ئەمەریکا’ لە رێگەی چەندین پڕۆژەوە پشتگیری وەزارەتی پێشمەرگە دەکات.

كونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر راشیده‌گه‌ێنێت: بەرزکردنەوەی توانای کارمەندانی سەرچاوە مرۆییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەو یارمەتیدانی دامەزراندنی سەنتەرێکی زمانی ئینگلیزی بۆ پێشمەرگە بەشێکە لە هاوکاریەکان.

 هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن: هەروەها پێشکەشکردنی جلوبەرگی پێویستی خۆپارێزی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت ھەر لە سەرەتای بڵاوبونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا هەبووە.