ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای روودانی لافاو له چه‌ند شوێنێكی هه‌ولێری پایته‌خت، سوپاس بۆ خوا كه زیانی گیانی رووی نه‌دا.
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، ته‌واوی تێچووی لێژنه‌كان ده‌ستنیشانكراون، بریتییه له 5.5 ملیار دینار بۆ زیانی ئه‌و لافاوه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه خه‌مڵێندراوه، وێڕای زیانكه‌وتن به 591 خانوو، بۆ هه‌ر یه‌ك له‌و خێزانانه كه زیانیان به‌ركه‌وتووه، بڕی 3 هه‌زار دۆلار خه‌رج ده‌كرێت.
راشیگه‌یاند، 149 ئۆتۆمبێل زیانی پێكه‌وتووه، كه دابه‌شی 3 گروپ ده‌بن، بۆ ئه‌مه بڕیار درا قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
روونیكرده‌وه، ئه‌وانه‌ی كه خانووه‌كانیان تێكچووه كه 79 خانوون، ده‌بێت وه‌به‌رهێنه‌ر و خاوه‌نی پڕۆژه‌كه ئه‌ركی چاككردنه‌وه‌یان له ئه‌ستۆ بگرێت، وێڕای تۆڕی ئاوه‌ڕۆ و قوتابخانه و شوێنه‌كانی دیكه، ده‌بێت چاكیان بكاته‌وه.
جه‌ختیكرده‌وه، هه‌رچی زێده‌ڕۆیی هاتووته به‌رده‌م شوێنی ئاوه‌ڕۆ، هه‌ڵده‌گیرێن، ئه‌وانه‌ی لاشی نه‌به‌ن، رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه.
گوتی: سوپاسی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه پاڵپشتی راسته‌وخۆی ئه‌و زیانلێكهوتوانه لافاوی كرد، كه به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی له نزیكه‌وه كاره‌ساته‌كه‌ی بینی و ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌مه راگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌ینه‌وه.