جووتیار عادل بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست: حکوومەت هەموو هەوڵێک دەدات بۆ پشتگیریکردنی داواکارییەکانیان

وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، فەرمانبەرانی گرێبەست دڵنیا دەکەینەوە، حکوومەت حکوومەتی خۆیانە و ئەوەی بکرێت بۆیان دەکەین.

د. جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگه‌یاند: “حکوومەت هەموو هەوڵێک دەدات، بۆ ئەوەی کێشەی فەرمانبەرانی گرێبەست چارەسەر بکات، ئەو بابەتە دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، دوای دیراسەکردن، بڕیاری گونجاوی لێ دەدرێ”.

زیاتر گوتیشی: “ئەوەی بکرێ بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست دەیکەین، حکوومەت هەموو هەوڵێک دەدات بۆ پشتگیریکردنی داواکارییەکانتان، هیوادارین کەمێک پشوویان درێژ بێ”.

جووتیار عادل، باسی لەوەش کرد، حکوومەت لە خراپترین دۆخدا دەستبەرداری هیچ فەرمانبەرێکی گرێبەست نەبووە، گوتیشی: “لە خراپترین دۆخ و قەیرانی داراییدا بووین، بەڵام دەستبەرداری هیچ فەرمانبەرێکی گرێبەست نەبووین، بۆیه دڵنیایان دەکەینەوە، حکوومەت حکوومەتی خۆیانە و ئەوەی بکرێت بۆیان دەکەین”.

ھەواڵی زیاتر