پەرلەمانی فەرەنسا تاوانی ئەنفال دژی گەلی کورد بە جینۆساید دەناسێنێت

پڕۆژەیەک دەربارەی تاوانی ئەنفال دژی گەلی کورد ئامادە کراوە و بڕیارە مانگی داهاتوو پەرلەمانی فەرەنسا وەک جینۆساید دەنگی لەسەر بدات.

عەلی بەندی، چالاکی بواری ئەنفال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “پڕۆژەیەک دەربارەی تاوانی ڕژێمی بەعس بەرانبەر بە گەلی کورد لەلایەن فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمانی فەرەنساوە ئامادە کراوە کە چۆن بە شێوەیەکی دڕندانە پڕۆسەی ئەنفال بەرانبەر کورد جێبەجێ کراوە، بێگومان هەموو فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی فەرەنسا ڕۆڵی بەرچاویان هەیە لە ئامادەکردن و سەرخستنی پڕۆژەکە.”

چالاکەکەی ئەنفال ڕوونی کردەوە: “بڕیارە مانگی داهاتوو پەرلەمانی فەرەنسا دەنگ لەسەر پڕۆژەکە بدات و تاوانی ئەنفال دژی گەلی کورد وەک جینۆساید بناسێنێت.”

عەلی بەندی دەشڵێت: “بەجینۆسایدناساندنی تاوانی ئەنفال دژی گەلی کورد لەلایەن پەرلەمانی فەرەنساوە هەنگاوێکی پیرۆز و گرنگە، چونکە دەبێتە یەکەم وڵاتی ئەورووپا کە ئەنفالی کورد بەجینۆساید بناسێنێت و کاریگەریی خۆی دەبێت لەسەر وڵاتانی دیکەی ئەورووپا بۆ بەجینۆسایدناساندنی ئەنفال.”

ھەواڵی زیاتر