ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان ئەنجام دەدات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سێ ته‌وه‌ری گرنگ تاووتوێ ده‌كات، كه یه‌كێكیان قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێره.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
یەکەم: خستنەڕووی ڕەشنووسی (پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای گەشەپێدانی خانمان لە هەرێمی کوردستان – عێراق) بە میوانداریی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای خانمان.
دووەم: خستنەڕووی بابەتی وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەییەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ – ٢٠٢٢ ، و چارەسەری زیادبوونی ژمارەی دەرچووان کە تێکڕای نمرەی بەرزیان بەدەستهێناوە لە تاقیکردنەوەی وزاریی ئامادەییەکان و توانای سنوورداری زانکۆ و پایمانگاکان بۆ وەرگرتنی دەرچووان بەپێی داخوازی خۆیان.
سێیەم: خستنەڕووی بابەتی قەرەبووکردنەوەی زیانی هاووڵاتیان لە ئەنجامی لافاوی ڕۆژی ٢٠٢١/١٠/٣٠ و ڕاسپاردنی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ڕوودانی ئەو زەرەر و زیانانە و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان.