شۆڕش غەفووری – هه‌ولێر
ئەمە گفتوگۆیەکى تایبەتە لەگەڵ دکتۆر خەتاب ئەحمەد مستەفا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خوێندن و پلاندانان و به‌دواداچوون تایبەت بە کێشە و ئاریشەکانى تایبەت بە وەرگرتنى قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکان.
ئەمساڵ ٦٣٣٢٤ قوتابی بە هەردوو بەشى زانستى و وێژەیی دەرچوون، بەڵام لە کاتێکدا کە پلانی زانكۆكان بۆ ئه‌مساڵ بریتی بوو له ٤٥٢١٨ كورسی خوێندن بۆ هه‌رسێ جۆری خوێندنی زانكۆلاین و پاڕالێل و خوێندنی ئێواران. لە ڕێگەى زانکۆلاینەوە ٤٥١١٣ دەرچووى ئەمساڵى و ٤١٤٢ ده‌رچووی ساڵی ٢٠٢٠ى زایینى و ٣٢٧٧ ده‌رچووی ساڵانی ڕابردوو فۆڕمیان لە زانکۆلاین پڕ کردەوە بەڵام ٤٣٢٧٧ ده‌رچوو وه‌رگیران له زانكۆ و په‌یمانگه حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان واتە ٦٢% له خوێندنی زانكۆلاین واتا حكوومی وه‌رگیراون و ٢١% له خوێندنی پاڕالێل وه‌رگیراون و ١٧% له خوێندنی ئێواران وه‌رگیراون.
هه‌ندێك له قوتابیان نمره‌ی به‌رزیان هێناوه بۆ نموونه ٩٩ـیان هێناوه كه‌چی له‌و كۆلێژە ناوی ده‌رنه‌چووه كه خۆی ده‌یه‌وێت، له كاتێكدا قوتابی دیكه به هه‌مان نمره وه‌رگیراوه، ئه‌مه هۆكاره‌كه‌ی چییه و چۆن چاره‌سه‌ریی ئـەم كێشانه ده‌كرێت؟
د. خه‌تاب: وه‌ك وه‌زاره‌ت كه سیسته‌می زانكۆلاین جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، دوو پێوه‌ری سه‌ره‌كی بۆ وه‌رگرتن پهیڕەو ده‌كه‌ین، یه‌كیان بریتییه له ژماره‌ی كورسییه‌كان واتا پلانی وه‌رگرتن، دووه‌میان بریتییه له ژماره‌ی قوتابییه‌كه، پێوه‌ری دیكه بریتییه له‌و به‌شه‌ی كه قوتابییه‌كه هه‌ڵیده‌بژێرێ بۆ ئه‌وه‌ی لێی وه‌ربگیرێت و بچێته كێبركێوه، واتا هه‌موو قوتابییه‌ك له‌و به‌شه ده‌چێته كێبركێوه كه خۆی هه‌ڵیده‌بژێرێت و ناچێته كێبركێیی به‌شێكی تر، بۆیه زۆرجار ده‌بینین نمره‌ی قوتابییه‌كه له ئه‌نجامی كێبركێکە له‌و به‌شانه وه‌رناگیرێت كه ئه‌و ده‌ستنیشانی كردووه و له هیچ شوێنێك ناوی ده‌رناچێت و ڕەنگه له به‌شێكی تر وه‌رگیرابێت، بۆ چارهسهرییهكهشی ئێمه جارێكی دیكه سیسته‌مه‌كه‌مان كردووەته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قوتابییه‌كه به‌شه‌كه‌ی هه‌ڵبژێرێت، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ندێ قوتابی نمره‌ی به‌رزه و له‌و به‌ش و كۆلێژە وه‌رناگیرێت كه ئه‌و ده‌یه‌وێت، ئه‌وه په‌یوه‌ندیی به نمره‌ی قوتابییه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه داوای ئه‌و به‌شه‌یان كردووه له‌گه‌ڵ ژماره‌ی كورسی به‌رده‌ست له‌و به‌شه هه‌یه. واتا ئه‌و پێوه‌رانه‌ی باسمان كرد ده‌بێته هۆی وه‌رگرتن یان وه‌رنه‌گرتنی قوتابیان، بۆ نموونه ئه‌و قوتابیانه‌ی داوای به‌شی ته‌لارسازییان كردووه له كۆلێژی ئه‌ندازیاری ئه‌وا له نێوان خۆیان ده‌كه‌ونه كێبركێ و به‌رزترین نمره كورسیی یه‌كه‌م وه‌رده‌گرێت و به‌م شێوه‌یه‌ش دێته خواره‌وه، واتا كۆتا قوتابی وه‌رگیراو ده‌بێته كۆتا كه‌مترین كۆنمره‌ی وه‌رگیراو له‌و به‌شه، بۆیه ئه‌و به‌شانه‌ی كه داواكارییان زۆر له‌سه‌ره نمره‌ی وه‌رگرتنیان به‌رز ده‌بێته‌وه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی دوو قوتابی هه‌مان نمره‌یان هه‌یه و یه‌كێكیان وه‌رگیراوه و ئه‌وه‌ی تریان وه‌رنه‌گیراوه ئه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كورسی كۆتایی كه كه‌مترین كۆ نمره‌ی وه‌رگیراوه، ئه‌و قوتابیانه‌ی كه هه‌مان نمره‌یان هه‌یه پێوه‌ری دووه‌میان بۆ پهیڕەو ده‌كرێت كه پێی ده‌وترێت دروسی مفازهڵه، پێوه‌ری دووه‌م بۆ كۆلێژە پزیشكییه‌كان بریتییه له كۆكراوه‌ی وانه‌كانی كیمیا و فیزیا و بایه‌لۆجی. ئه‌و قوتابیانه‌ی له‌سه‌ر كورسی كۆتا كێبركێ ده‌كه‌ن كامیان نمره‌یان به‌رزتر بێت ئه‌و وه‌رده‌گیرێت، بۆیه زۆرجار دوو قوتابی هه‌مان نمره‌یان هه‌یه به‌ڵام یه‌كێكیان وه‌رده‌گیرێت و ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش ته‌نها له‌سه‌ر كورسییه كۆتاكان به‌دی ده‌كرێت.
كاتی خۆی بڕیارێك هه‌بووه كه ئێستاش به‌رده‌وامه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ٨٠%ی ئه‌و قوتابیانه‌ی ده‌رده‌چن بۆ ناو زانكۆكانی ناو شاره‌كانی خۆیان ناویان ده‌گه‌ڕێته‌وه. بۆ ده‌بێت فه‌رز بێت له‌سه‌ر قوتابیان كه له‌ناو شاره‌كانی خۆیان به نمره‌یه‌كی دیاریكراو وه‌ربگیرێن و له ده‌ره‌وه‌ی شاری خۆیان بتوانن به هه‌مان نمره له به‌شێكی دیكه بخوێنن، بۆ نموونه بۆ ده‌بێت قوتابیان له به‌شی پزیشكی له دهۆك بخوێنن كه‌چی به هه‌مان نمره له سلێمانی له ئه‌ندازیاریی بخوێنێت، ئه‌و جیاوازییه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟
د. خه‌تاب: ئه‌و بڕیاره له ساڵی ١٩٩١ چۆنه ئێستاش هه‌ر به‌م شێوه‌یه جێبه‌جێ ده‌كرێت، بنچینه‌ی بڕیاره‌كه‌ش بۆ پاراستنی باڵانسه له نێوان پارێزگاكان، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره نه‌بێت ئه‌وا له كۆلێژهە به‌رزه‌كان كه داواكارییان زۆر له‌سه‌ره باڵانس تێك ده‌چێت، ڕەنگه له پارێزگایه‌ك ژماره‌ی پزیشك زۆر كه‌م بكات له چاو پارێزگایه‌كی تر، بۆ پاراستنی ئه‌و باڵانسه بڕیارێك هه‌یه پێی ده‌وترێت شوێنی جوگرافی واتا ٨٠%ی كورسی پارێزگایه‌ك بۆ پارێزگاكه خۆیه‌تی و ٢٠%یش بۆ هه‌موو هه‌رێمه، جگه له‌وه‌ی چه‌ند كێشه‌یه‌كیش به هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه چاره ده‌كرێت بۆ نموونه قوتابییه‌ك له كۆلێژی ئه‌ندازیاری دهۆك وه‌رده‌گیرێت كه خه‌ڵكی هه‌ولێره و یه‌كێكیش له هه‌مان به‌ش وه‌رده‌گیرێت له شاری هه‌ولێر كه خه‌ڵكی دهۆكه، هه‌روه‌ها كێشه‌ی به‌شه ناوخۆییه‌كان كه‌متر ده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌موو كوردستان بكرێته یه‌ك بازنه ئه‌وا كێشه‌ی به‌شه ناوخۆییه‌كان زۆر زیاد ده‌كات واتا هه‌موو زانكۆكان پێویستییان به ژماره‌یه‌كی زیاتری به‌شه ناوخۆیی ده‌بێت كه ئه‌مه‌ش لۆدی سه‌ر زانكۆكان زۆر زیاد ده‌كات، ڕەنگه له داهاتوودا ئه‌گه‌ر باری دارایی حكوومه‌ت باشتر بێت و خانه‌واده‌كان له ڕووی داراییه‌وه وه‌زعیان باشتر بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ر وه‌رگرتنی قوتابیان بكرێته یه‌ك بازنه ئه‌و لۆده زۆره له‌سه‌ر زانكۆكان دروست نه‌بێت، بۆیه ئێستا ئه‌و بڕیاره بۆ پاراستنی باڵانسه له نێوان شاره‌كان و زانكۆكان.
وانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی دوو وانه‌ن كه زۆر جار ده‌كرێنه قوربانیی به‌رزكردنه‌وه‌ی نمره‌ی قوتابی بۆ به‌شی زانستی، ئایا به‌رزكردنه‌وه‌ی نمره ئه‌وه‌نده گرنگه ئه‌و دوو وانه‌یه‌ی بۆ بكرێنه قوربانیی؟
د. خه‌تاب: مه‌به‌ست له بڕیاره‌كه به‌رزكردنه‌وه‌ی نمره نییه كه زۆر جار لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ ده‌كرێت، مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌یه كه قوتابییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای وانه په‌یوه‌ندیداره‌كان له به‌شه‌كانیان وه‌ربگیرێن، به تایبه‌ت ئه‌و كۆلێژانه‌ی كه بڕیاره‌كه‌ی بۆ دراوه وه‌كو كۆلێژەكانی كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی و ئه‌ندازیاری و زانست، بڕیاره‌كه بۆ ئه‌وه نییه كه ئه‌و بابه‌تانه گرنگ نین بۆ ئه‌و به‌شانه به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه كه قوتابییه‌كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی وانه په‌یوه‌نداره‌كان ده‌چێته كێبركێوه، و پێویسته قوتابییه‌كه له‌م وانانه ده‌رچووبێت، بۆ نموونه له كۆلێژی پزیشكی قوتابی ئه‌گه‌ر ٨٥ ی هه‌بێت ئینجا ده‌چێته كێبركێوه، واتا به كوردی و عه‌ره‌بیشه‌وه پێویسته ئه‌و نمره‌یه‌ی هه‌بێت.
پاره‌ی پاڕالێل گۆڕانكاریی به‌سه‌ر دادێت؟
د. خه‌تاب: ڕێژەی داشكاندنی خوێندنی ئێواران و پاڕالێل له زانكۆ حكوومییه‌كاندا تا ئێستا وه‌كو خۆیه‌تی ئه‌مه بڕیارێكه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه له لایه‌ن وه‌زیر و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ته‌وه درا پاڵپشت به به‌یاننامه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بۆ ئه‌مساڵیش هه‌مان ڕێژەی ٤٥% دائهشكێنرێت، لانیكه‌م ئه‌م بڕیاره تا كۆتایی ئه‌م كابینه‌یه به‌رده‌وام ئه‌بێت.
دامه‌زراندنی یه‌كه‌مه‌كان له ٢٠١٧ـه‌وه وه‌ستاوه، هیچ بڕیارێك هه‌یه له‌م كابینه‌یه یه‌كه‌مه‌كان دابمه‌زرێن؟
د. خه‌تاب: ڕاسته ئێمه داوامان كردووه به‌ڵام بڕیاری دامه‌زراندن له ده‌ست ئێمه نییه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان هه‌یه.
وه‌رگرتنی زیاتر له چل هه‌زار قوتابی جۆرێك له قه‌ره‌باڵغی دروست ده‌كات ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بڵاو بوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا زیاد ده‌كات، هیچ ئه‌گه‌رێك هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه و ده‌ستكارییكردنی ده‌وام؟
د. خه‌تاب: تا ئێستا پلانه‌كه به‌و شێوه‌یه كه ده‌ستكاری پرۆسه‌ی خوێندن نه‌كه‌ین و له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا بڕیاری دا كه ڤاكسین بكرێت به ناچارى بۆ ئه‌وانه‌ی كه ته‌مه‌نیان سه‌روو ١٨ ساڵه، واتا ده‌بێت هه‌موو قوتابیان ئه‌م ڤاكسینه وه‌ربگرن، دواتریش ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌ت گوێ له ڕاسپارده‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ده‌گرین و هه‌ر حاڵه‌تێك بێته پێشه‌وه به گوێره‌ی حاڵه‌ته‌كه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین.
ده‌توانن وا له زانكۆ ئه‌هلییه‌كان بكه‌ن كه كرێی خوێندن كه‌م بكه‌نه‌وه یا به جۆرێكی دیكه بۆ ئه‌مساڵی خوێندنیش داشكاندن بكه‌ن؟
د. خه‌تاب: تا ئێستا هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو بۆ زانكۆ و په‌یمانگه ئه‌هلییه‌كانیش بڕیاره‌كه وه‌كو خۆیه‌تی و داشكاندن ده‌كرێت.