وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌نگۆیه‌ك له سه‌ر سوتانی چه‌ند دوكانێكی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز و هۆكاری ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه ڕه‌تده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایدهگهێنێت: لیژنەی راسپێردرا بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەیەک لە چەند دوکانێکی گەڕەکی نەورۆز لە هەولێر، ئەنجامی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیان خستەڕوو.
وه‌زاره‌ت ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات:لیژنەی سەرپێچی و سوتانی پێوەری زیرەک لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەولێر لە روونکردنەوەکەدا دەڵێت: “بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو دووکانانەی سووتابوون، سەردانی شوێنەکەمان لە گەڕەكی نەورۆز کرد، بۆمان دەرکەوت کە پێوەرەکان نەسووتابوون و کار دەکەن.
هه‌روه‌ها راشیدهگهیهنن: هیچ شوێنەواری سووتان لەناو بۆردەکە دیار نییە و هەر چوار پێوەرەکە نەسووتاون و هەردوو سێرکێتەکان سەلامەتن و لە ئەنجامدا بۆمان دەرکەوت هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە پەیوەندی بە پێوەری زیرەکەوە نییە کە لە ستوون بەستراون و هۆکاری لەناو دوکانەکانە”.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن: لە کاتی سوتانی ئەو دووکانانە، دەنگۆی چەواشەکارانە سەبارەت بە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە لە پەیجەکانی سۆشیاڵ میدیا بڵاو کرابووەوە.
له كۆتاییدا وه‌زاره‌تی كاره‌با رایدهگهێنێت: رێوشوێنی یاسایی بەرانبەر ئەو کەسانە دەگرینه بەر کە هەواڵی چەواشەکارانە لە دژی خزمەتگوزارییەکان بڵاویان کردووەتەوە.