بەڕێوبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی خانوبەرە لە هەرێمی کوردستان هەزاران کارتی زەویی دیکەی کرد بە سەنەد

* لەچوارچێوەی یەک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە خزمەتکردنی هاووڵاتیانە و هەروەها جێبەجێ کردنی بڕیاری رێزدار “جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان”

بۆ نەهێشتنی کێشەی تایبەت بە زەوییە کارتەکان:- * (حەوت هەزارو سێسەد – ٧٣٠٠ ) کارتی زەوی كرا بەسەنەدی تاپۆ . *( ٣٧٠٣ – سێ هەزارو حەوتسەد و سێ ) کارت كراوە بە سەنەد لە کەرتی ١٩- حەزە. *( ٣٥٩٣ – سێ ھەزارو پێنج سەد و نەوەدو سێ ) کارت كراوە بەسەنەد لە کەرتی ١٥- گردەڕەشە ئەسعەد.

*بەڕێوبەرایەتی گشتی تۆماركردنی خانوبەرە لە ھەرێمی كوردستان وێنەی ئەو تۆمارانە دەنێريت بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر . ئەو هاووڵاتیانەی کە لەو دوو کەرتە کارتیان هەیە دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێرو بکەن ماعامەلەی تۆمارکردنی کارتی زەوییەکانیان بەناوی خۆیانەوە دەست پێ بکەن.

*ماوەیەک بەرلە ئێستا (سێ هەزارو سیی وپێنج -٣٠٣٥ )کارتی زەویی كرا بە سەنەد، کە قەرەبویی گوندی کۆریی و بەشێکی جووتیارانی گەڕەکی بەختەوەر – لەکەرتی گەزنە – بوو .

ھەواڵی زیاتر