ھەشت ھەزار پارچە زەویی دیکە لە ھەولێر تاپۆ دەکرێن

لە درێژەی تاپۆکردنی زەویی کارت لە سنووری ھەولێر، بڕیارە لەم حەفتەیەدا ھەشت ھەزار پارچە زەویی دیکە تاپۆ بکرێن و، سەرۆکی شارەوانیی ھەولێریش دەڵێت، پڕۆسەی تاپۆکردنی زەویی کارت بەردەوام دەبێت تا ھەموو زەوییەکان لە کارتەوە دەکرێنە سەنەد.

عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانیی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “لە درێژەی ئەو پلانەی بۆ تاپۆکردنی زەویی کارت دانراوە، بڕیارە لەم حەفتەیەدا ھەشت ھەزار پارچە زەویی دیکە بکرێنە سەنەد و لە فەرمانگەکانی تاپۆی یەک و دووی ھەولێر لە قۆناغی کۆتاییدان.

ڕوونیشی کردەوە: “بە تاپۆکردنی ئەو ھەشت هەزار زەوییە ژمارەی زەویی تاپۆ دەگاتە ٩١ ھەزار زەوی و پڕۆسەکەش بەردەوام دەبێت، چونکە لە سنووری شارەوانیی ھەولێر ١٢٨ ھەزار زەویی کارت ھەبوو، ئەوانەی ماویشن لە قۆناغەکانی داھاتوودا تاپۆ دەکرێن.”

ھەواڵی زیاتر