بنکەی تەندروستی ئاوێنەی شار، لە گەڕەکی ئاوێنەی شار لە هەولێر کرایەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 6ـی تشرینی یەکەمی 2021 بە ئامادەبوونی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو ،پارێزگاری هەولێر و د.دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر، بنکەی تەندروستی “ئاوێنەی شار” لە گەڕەکی ئاوێنەی شار کرایەوە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر وێڕای پیرۆزبایی لە دانیشتووانی ناوچەکە ڕایگەیاند: بووجەی پڕۆژەکە لە چوارچێوەی بەرنامەکانی وەزارەتی تەندروستی سنووری پارێزگای هەولێردا بووە.
ههروهها پارێزگاری هەولێر گوتیشی : جێگای ڕێزە وەزارەتی تەندروستی هاوکارمانە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو گرفتانەی لە بواری تەندروستی ڕووبەڕوومان دەبێتەوە.