بە درێژترین پرد، هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک پێک دەبەسترێنەوە

به‌ مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتیان و ئاسانكاری لە به‌یه‌كبه‌ستنه‌وه‌ی شار و شارۆچكه‌ و ناوچه‌كان، پردی زێی گه‌وره‌ی كه‌ درێژترین پرده‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و ماوه‌یه‌ك بوو كاره‌كانی وه‌ستا بوو، ته‌واو كرد و له‌مه‌ودوا هاووڵاتیانی هه‌ولێر و دهۆك ده‌توانن خێراتر و ئاسانتر هاتووچۆ بکەن و پێک بگەن.

به‌ هۆی ئه‌وه‌ی پرده‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر زێی گه‌وره‌ له‌ ناوچه‌ی چه‌مه‌ و بەشێکە لە پڕۆژەی ڕێگه‌ی جووتسایدی ڕۆڤیا ـ گۆپاڵ، لەمەودوا ئاسانکارییەکى گەورە لە هاتوچۆى نێوان خەڵکى پارێزگای هەولێر و دهۆک دروست دەبێت. پردی زێی گه‌وره‌ درێژییه‌كه‌ی ٩٢٨ مه‌تره‌ و لە هه‌ردوو ئاراسته‌ی چوون و هاتن پێک دێت كه‌ پانی هه‌ر ئاراسته‌یه‌كی ١٥ مه‌تره‌.
جێی باسه‌ ئه‌م پرده‌ ٤٣ ملیار و ٢٩٤ ملیۆن دیناری عێراقی تێچووه‌ و به ‌به‌رزترین كوالێتی دروست كراوه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك توانای به‌رگه‌گرتنی ڕووداوه‌ سروشتییه‌كانی هه‌یه‌.