جوان عەبدوڵلا، كاندیدی پارتی: بەوپەری ئەمانەتەوە و بێجیاوازی بەرگری لە مافی ھاووڵاتیانی کوردستان دەکەین

جوان عەبدوڵلا، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لەدیدارێكدا، تیشكی خسته‌ سه‌ر كار و به‌رنامه‌كانی و ڕایگه‌یاند كه‌ ئامانج و به‌رنامه‌ی ئه‌وان، به‌رنامه‌ی پارتییه‌، كه‌ خزكمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان و به‌رگریكردنه‌ له‌ مافه‌كانیان.

جوان عەبدوڵڵا، لە دایکبووی ساڵی 1989، کاندیدی ژمارە 23ی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌ بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەبارەت بە رۆڵی ئافرەت لە پەرلەمانی عێراقدا دەڵێت: لەوانەیە نەتوانم بریار لەسەر ئەوە بدەم ک رۆڵی ئافرەت لە پەرلەمانی عێراق رۆڵێکی بەھێزەیا لاوازە چونکە خۆم ئەو ئەزموونەم نەکردووە و لەناو عونفی پەرلەماندا نەبوومە کە بریار لەسەر رۆڵی ئافرەتانی کوردستان بدەم لەپەرلەمانی عێراقدا، بەڵام ئەگەر لەو روویەوە سەیر بکەین کە بزانین ئایا ئافرەتان توانیویانە چی بکەن کەوا لە سوودی ئافرەتانی عێراقدا بێت بە شێوەیەکی گشتی لەولایەوە بتوانین رۆڵی ئافرەتانی پەرلەمانتار ھەڵبسەنگێنین و ئەگەر بەراوردی بکەین بە ساڵانی پێشوو ساڵی 2003 ھەبوونی رێکخراوی پەرلەمان و یاخود سیستەمی پەرلەمانی لە عێراقدا خۆی ئومێدێکە بۆ ئەوەی ھەموو چین و توێژێک بتوانن لە دەسەڵاتا بەژداربن بریار بەدەست بن و ئافرەتانی لە پاڵ چین توێژەکان دیکە بە ھەمان شێوە رۆڵیان ھەبووە و ھەروەھا بریار بەدەستی بەشێکی پەیوەندی بە خودی خۆیەوە ھەیە بە شێکیشی پەیوەندی بە حزبە سیاسیەکانەوە ھەیە کە ئایا چ جۆرە ئافرەتێک دەھێنە ناو سەکۆی سیاسەتەوە لە پەرلەمانی عێراقدا بریار بەدەستیان بکەن.
دەشڵێت: “راستە دابەشکردنی عێراق بەسەر 83 بازنە و دانانی ئافرەتێکیاخود دانانی کورسیەک بۆ ھەر ئافرەتێک باشە، بەڵام من بە دەسکەوتی نابینم چونکە دەست کەوت ئەبوو لەکە ناو پەرلەمانی عێراقدا گفتوگۆی لەسەریاسای ھەڵبژاردنەکان و پرسی کۆتا دەکرا لە ئافرەتانمان لە پەرلەمان کاریان لەسەر ئەوە کردبا کە رێژەی کۆتا لە %25 بەرزکردبا بۆ %30 یاخود %50 ئەو کات ئەکرا بە پئشکەتنێکی باش دابنرێت و لە ئاست خواست و ویستی ھەموو ئافرەتانی عێراق بێت، لەبەر ئەوەی بە پێی کۆتا سەرژمێری بێت 30552 کەس خۆیان کاندید کردووە بۆ پەرلەمانی عێراق بە ئافرەتان و پیاوانەوە لەو ژمارەیەش 192 کاندیدی ئافرەتی سەربەخۆ ھەیە واتا کاندیدی سەربەخۆن ئەوە خۆی لە خۆیدا ھەنگاوێکی باشە لەبەرئەوەی متمانەی ئافرەتی عێراق بە خۆیەوە دەردەخات،بەڵام ئەنجامی نابێت چونکە عێراق بەشێوەیەکی گشتی بەسەر 83 بازنە دابەش کراوە واتە 83 ئافرەت دەچنە ناو پەرلەمانی عێراقدانەوەک زیاتر لە کاتێکدا ئەگەر ھاتبا رێژەی کۆتا لە %25 بەرزکردبا بۆ %40 یاخود %50 .دەتوانرا ئافرەتی زیاتر لە پەرلەمانی عێراقدا بوونی ھەبێت ئەمە خاڵێکی گرنگ بوو کەوا باشتر بیری لێ بکرێتەوە بە جدی تر کاری لەسەر بکرابا.
ھەروەھا ئاماژەی بەوەشداو گوتی: “تا رادەیەکی باشە، بەڵام دەکرێت باشتر بێت ئەویش لە رێگای ئەوەی حکوومەت ستراتیژییەتی کرداری بێت بەو مانایەی کەوا تەنھا رۆڵێکی روکەشی نەدات بە ئافرەتان بەڵکو لە پاڵ پیاواندا ھەمان ئەو بەرپرسیارێتیەی کەوا پیاو وەریدەگرێت بەھەمان شێوە بە ئافرەتانیش بدرێت.
دەشڵێت: “من وەک گەنجترین کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان جگە لەوەی کە ئێمە لەسەر ھێڵە گشتیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کار دەکەین و جگە لەوەی کەوا ئەرکی منە لە بواری خۆمیاخود پسپۆریەتی خۆن کەیاسایە لەسەر ھەموو کومەڵێک پرس کاربکەم کە پەیوەندییان بە لایەنییاساییەوە ھەیە بە تایبەت ئەو ماددە دەستوورییانەی کە ھەمیشە پێشێلکارییان بەرامبەر دەکرێت لە پەرلەمانی عێراقدا.

ھەواڵی زیاتر