دیوانی پارێزگای ههولێر بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ به ڕاسپاردەى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بە سەرپەرشتى پارێزگارى هەولێر و وەزیری شارەوانى و سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان، لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بەو لافاوەكهى دوێنێی ههولێر ئەنجامدرا.
پارێزگای ههولێر رایگهیاند، لە کۆبوونەوەکەدا دەستخۆشى لە هەموو ئەو لایەنانە کرا کە لە کاتى دروست بوونى لافاوەکە به زووترین کاتدا گەیشتنە شوێنى ڕووداوەکە و یارمەتی و هاوکاریان پێشکەش بە هاووڵاتییان کرد.
راشیگهیاند، باس لەو کێشە و هۆکارانە کرا کە بووهته هۆکارى دروست بوونى لافاو، لەمبارهیهوە بڕیاردرا لایەنە پەیوەندارهكان پەلە بكهن بۆ دیراسەتكردنێكی وورد بۆ دیاریكردنی ڕێڕەوەى ئاو لەو ناوچانە و پاککردنەوەی ئەو ڕێڕەوانەشى کە هەن تاوەکو جارێکى دیكه دووبارە نەبێتەوە.
جهختیكردهوه، گفتوگۆ لەبارەى هاوکارى و یارمەتیدانى ئەو هاووڵاتییانە کرا کە بەهۆى لافاوەکەوە دووچارى زەرە و زیان هاتوون، لەمبارەیەوە کۆبوونەوە بڕیاریدا لێژنەیەکى باڵا لە پارێزگاى هەولێر بەسەرپهرشتى (EJCC/ پارێزگاى هەولێر، دەزگاى خێرخوازى بارزانى، لقى هەولێرى مانگى سورى عێراق و بەرگرى شارستانى) پێکبهێنرێت بۆ خەمڵاندنى زیانەکان و بەپەلە دابینکردنى پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ ئەو هاووڵاتییانەى کە زیانیان بەرکەوتووە، هەروەها لێژنەیەکى تایبەت بۆ لێکۆلینەوە لەو کەم و کوڕی و هۆکارانەى کە بوونە هۆى دروست بوونى لافاوەکە پێکهێنرا.