عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشمانی رایگه‌یاند، نیگه‌رانم له زیانه‌كانی لافاوی پارێزگای هه‌ولێر له كوردستانی خۆشه‌ویست، زیانی ماددی لێكهوتهوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هاوخەمی خۆمان بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان دەردەبڕین.
عه‌مار حه‌كیم له تویتێكدا نیگه‌رانییه‌كانی خۆی بۆ لافاوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ربڕی و نووسیویه‌تی: “بە نیگەرانییەوە چاودێریی کاریگەرییەکانی شەپۆلی لافاو ده‌كه‌ین، كه لە پارێزگای هەولێر لە کوردستانی خۆشەویستدا درووستبوو و زیانی ماددی لێكهوتهوه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێمە هاوخەمی خۆمان بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان دەردەبڕین و داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت دەکەین، کە هاوکاری و به‌هاناوه‌چوون بۆ گوندەکان و پارێزگاری ناوچە زیانلێكه‌وتووه‌كان بکەن و رێوشوێن بگرنەبەر بۆ رێگریکردن مه‌ترسیی زیاتر له ناوچه‌كه.