حكومەتی هەرێمی كوردستان بودجە بۆ تەواوکردنى 8 پڕۆژە تەرخاندەکات

بەپێی نوسراوێكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان ، كه‌ واژۆی    د.ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره‌ و  ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری كراوە، رەزامەندی لەسەر جێبەجێكردنی چەند هەشت پڕۆژە دراوە.

لە نووسراوەكەی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا هاتووه:  بە رەزامەندی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران شایستە داراییەكانی كۆمپانیای ئۆهیتان خەرجکراوە بە تەرخان و خەرجكردنی گوژمەی یەك ملیۆن و (300) هەزار دۆلار مانگانە بەشێوەی نەختینە بۆ كۆمپانیاکە و تەرخان و خەرجكردنی گوژمەی یەك ملیۆن و پێنجسەد هەزار دینار مانگانە بۆ ئەو پڕۆژانەی كە بە دینار گرێبەستیان كردووە بەپێی هەبوونی دەرخستە.

بەپێى نوسراوەکەی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌ن:  پێویستە لەسەر کۆمپانیاى ناوبراو بە زووترین كات دەستبەكار بێتەوە لە پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان بەمەبەستی تەواوكردنی و بەردەوام بێت لە كاركردن لە پڕۆژەی ئاوی پیرمام.

 ئەو پڕۆژانە رەزامەندییان لەسەردراوە به‌م شێوه‌یه‌: 
1-  پڕۆژه‌ی ئاوی قه‌ندیل – سه‌لاحه‌ددین – شه‌قلاوه‌
2- پڕۆژه‌ی وه‌گه‌ڕخستن و كارپێكردنی  قه‌ندیل – سه‌لاحه‌ددین – شه‌قلاوه‌
3- پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز 2 
4- پرۆژه‌ی ئاوی دهۆك – 2 
5- پرۆژه‌ی ئاوی بێخاڵ – سۆران 
6- پڕۆژه‌ی دروست كردنی ژێر پرد ئۆڤه‌ر و ئاوه‌ڕۆی سندوقی له‌ چوارریانی به‌حركه‌ی نوێ 
7- پرۆژه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان
8- پرۆژه‌ی ئاوی پیرمام و ده‌وروبه‌ری