شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

كه‌شناسی: باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت

کەشناسی ھەرێم رایگه‌یاند: ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان باران دەبارێت.
 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی  كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 31 – 10 -2021 ”  ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت و لە هەندێک ناوچە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت.

 سبەی كەشناسی پێشبینیش دەكات، سبه‌ی دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە هەندێک ناوچەی شاخاوی نمە باران دەبارێت
دوێنێ شه‌ممه‌ 30 ی 10 ی 2021 ، شه‌پۆڵێكی به‌لێزمه‌ی باران بارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌ و  به‌پێی راگه‌یاندراوی كه‌شناسیش باران بارین ئه‌مڕۆ  و سبه‌ش  به‌رده‌وام ده‌بێت.