وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەواڵێکی خۆش دەداتە دەرچوانی 12ی ئامادەیی

د. ئارام قادر، وەزیری خوێندنی باڵا (یەکشەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2021) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “بەردەوامین لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەی دەرچووانی پۆلی 12 و هەوڵدەدەین لە 24 کاتژمێری داهاتوو تەواوبین و چارەسەرەکان ڕابگەیەنین.”   

وتیشی، ” تاوەکو من لە پێگەیەدا بم ڕێگە نادەم هیچ کەس غەدر لە خوێندکاران بکات و بە هەموو شێوەیەک پشتیوانییان دەبم.”   

هەر لەمبارەوە عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، سەرۆکی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسەکەدا گوتی: “ئەو 58 قوتابییەی کۆ کۆنمرەیان لە سەرووی 99وە بووە لە کۆلیژە پزشکییەکان وەرگیران، ئەم پڕۆسەیە بەردەوام دەبێت و ئەو نمرانەی لە خوار ئەوانیشن، بەپێی ڕیزبەندی بەسەر دەکەون”.

ئاماژەی بەوەش کرد: “سەبارەت بە خوێندنی پاڕالێڵ لەگەڵ جەنابی وەزیر باس لەوە کرا کە کورسیی خوێندنی پاڕالێل کەم بکرێتەوە و کرێی خوێندنیش وەکوو ساڵانی ڕابردوو سەدا ٤٥ کەم کراوەتەوە”.

ئەو حەوت هەزار کورسییەی کە دوێنی ڕامانگەیاندبوو، بۆ ئەو کەسانەیە کە مامەڵەیان پێشکەش کردووە و وەرنەگیراون، یان لە بەشێک وەرگیراون کە بە دڵخوازی خۆیان نییە”.

عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، ڕاشیگەیاند: “وەزارەتی خوێندنی باڵا بەردەوام دەبێت لەسەر دانانی پلان و لە 24 کاتژمێری داهاتوودا هەواڵی پلانی دڵخۆشکەر دەبیستن و هەموو قوتابیان دڵنیا دەکەینەوە لە نمرەی 50وە تاکوو 100 هیچکامیان مافیان ناخورێت”

ھەواڵی زیاتر