سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه كرد، كه دوێنێ شه‌و له هێرشێكی تیرۆریستی‌دا له سنووری پردێ، شه‌هید بوون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 31/10/2021 مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: زۆر خه‌مباربووم به شه‌هیدبوونی هەر دوو پێشمەرگەی قارەمان خالید حەمید ھەیاس کاکەیی و ئاکۆ کەریم قادر لە هێرشی شەوی ڕابردووی تیرۆریستانی داعش لە پردێ. پرسە و سەرەخۆشی لە كه‌سوكاریان و هەڤاڵەکانیان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت، ڕاشیگه‌یاندووه: ئەم ھێرشە تیرۆریستییە، جارێکی دیکە گرنگیی ھەمانگیی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و ھاوکاریی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دووپات دەکاتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان