11هەزار مووچەی نایاسایی بڕاون و 21 هەزاریش راگیراون

پرۆسەی چاکسازی لە ‌تەواوی سێکتەر و دامەزراوەکانی‌ هەرێمی کوردستان بەردەوامە، حکوومەتی هەرێم 11 هەزار مووچەی نایاسایی بەتەواوی بڕیوە، 21 هەزاری دیکەشی راگرتووە، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەڵێ، ئەمە بەشێکە لە پرۆسەیچاکسازی.

یاسای چاکسازی لە مانگی تەمووزی ئەمساڵەوە خراوەتە بواری جێبەجێ کردن، تا ئێستا چەند قۆناغێکی بڕیوە و هەنگاوی باشی ناوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو سێکتەرەکان دەستی کردووە بە چاکسازی بەتایبەت لە خەرجی و داهاتەکان بەمەش داهاتێکی باش گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حکوومەت، فەرمانگەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی ئەو پەیڕوانەی بۆ جێبەجێکردنی ماددەکانی چاکسازی دیاری کراون، سەرقاڵی جێبەجێکردنییاسای چاکسازین.
کاتێک قۆناغییەکەمی بایۆمەتری لە هەرێمی کوردستان كرا، دیار بوو ١٠٦ هەزار کەس زیاتر لە مووچەیەک وەردەگرن، چاکسازی لە سەرجەم کەرتەکان، کارنامەی سەرەکیی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، ئاستەنگ و رێگری سیاسیش زۆرن،بەڵام ئەو ئاستەنگانە نەبوونەتە هۆیراگرتنی چاکسازی، چونکە ئیرادەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو ئاستەنگانە بەهێزترە.
بە گوتەی شارەزایانی بواری ئابووری،یاسای چاکسازی،یەکێکە لە هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەییەکسانی هەبێت لە شایستەکانی فەرمانبەران و نابێت خەڵکێک سوودمەند بێت لە مووچەی حکوومەت و لە دەرەوەییاسا بێت، گەڕانەوەی داهاتیش بۆ خەزێنەی گشتی، کاریگەریی لەسەر زیادبوونی داهات دەبێت، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنییاسای چاکسازیدا، ستەم لە هیچ کەس و فەرمانبەرێک ناکرێت، بە پێچەوانەوە مەبەست لێی رێکخستنەوەی مووچە و مینحە و داهاتەکانە، تەنها ئەوانەی زیاتر لە مووچەیەکیان هەیە، دەبڕدرێت و دەرماڵەکانیش رێک دەخرێنەوە، کە رێکخستنەوەی دەرماڵە و مووچە و شایستەکان، نەک زیان بە کەس ناگەیەنێت، بەڵکو سوودیشی بۆ بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەبێت.
عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: “لە قۆناغی دووەمی بایۆمەتریدا کۆدی بێهاوتامان بۆ 460 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر دروست کردووە، هاوکات لیواکانی پێشمەرگەش گوازراونەتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە 2هەزار و 442 پێشمەرگەی خانەنشینیش گواستراونەتەوە سەر وەزارەتی دارایی و دۆسیەی هەزار و 18 شەهیدی شەڕی داعشیش خراونەتە سەر وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان.
سەعید هەرکی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ “هەولێر” گوتی: “ئەو کەسانەی دوو مووچە و سێ مووچەیان هەیە دەبێت مووچەکانیان ببرێت و بگەڕێتەوە خەزێنەی حکوومەت ئەوەش لە چوارچێوەییاسای چاکسازیدا.
هەرکی، ئاشکراشی کرد: “یاسای چاکسازی بۆ رۆژێک و دوو رۆژ نییە، ئەویاسایە بەردەوام دەبێت، هەرچی گەندەڵی و نادادپەروەری هەیە لە سێکتەرەکانی حکوومەتدا بنبڕ دەکات، بەوەش داهاتی حکوومەت زیاد دەبێت.
جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان، گوتیشی: “بڕیارە هەر سێ مانگ جارێک حکوومەتی هەرێم راپۆرت لەسەر جێبەجێکردنییاسای چاکسازی بۆ پەرلەمانی کوردستان رەوانە بکات لەسەر شێوازی چۆنیەتیی جێبەجێکردنییاساکە تا ئێستا دوو راپۆرتی رەوانە کردووە، راپۆرتییەکەم بریتی بوو لە داتا، راپۆرتی دووەم هەندێک ئیجرائات کرابوون، بۆ راپۆرتی سێیەم چاوەڕێی حکوومەت دەکەین دڵنیاین لەوەی ئیجرائاتی باشتر کراوە، بەڵام تا ئێستا راپۆرتەکە بە دەست ئێمە نەگەیشتووە، کە چاوەڕوان دەکرێت بەم نزیکانە راپۆرتی سێیەمییاسای چاکسازی بگاتە پەرلەمان”.

ھەواڵی زیاتر