له ویلایه‌تی تێنێسی ئه‌مه‌ریكا خوێندنی زمانی كوردیی به فه‌رمی كرا و لە قوتابخانەی ناوەندی و دواناوەندی دەخوێنرێت، واتا وانەی زمانی کوردی دەبێتە بەشێک لەو وانانەی کە قوتابیان سەرپشکن لە هەڵبژاردنی بۆ فێربوون.
له مانگی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2017ه‌وه، نه‌وزاد هه‌ورامی، كه ئه‌ندامی به‌ڕێوبه‌ری ناوه‌ندی سه‌ڵاحه‌ددینه له شاری ناشڤیلی ویلایه‌تی تێنێسی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی زمانی كوردیی بكرێته فه‌رمی و له قوتابخانه‌دا هاوشانی زمانه فه‌رمییه‌كان بخوێندرێت.
نه‌وزاد هه‌ورامی داوای كردبوو، زمانی كوردیی لە قۆناغەکانی ناوەندی و دواناوەندیدا بخوێندرێت.
دوای تاوتوێكردنی ئه‌و داواكارییه، له مانگی ئازار/ مارسی 2019، ئەنجوومەنی قوتابخانەکان ناشڤیل، كه به هۆی زۆری بوونی ره‌وه‌ندی كورد بە “کوردستانی بچووک”ی ئه‌مه‌ریكا ناسراوه، بڕیاریدا له چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی شاره‌كه زمانی كوردی هاوشێوه‌ی زمانه‌كانی ئیسپانی، فه‌ره‌نسی و چه‌ند زمانێكی دیكه‌ی بیانی، ببێته وانه‌یه‌كی فه‌رمیی و بخوێندرێت، هه‌روه‌ها له‌م پرۆسه‌دا پله و كرێدیت بۆ قوتابیه‌كان له‌به‌رچاو ده‌گیرێ.
پاشان پێشنیازەکەیان ناردە ئەنجوومەنی پەروەردەی شار و لە کۆتایی هەمان ساڵدا وەزارەتی پەروردەو فێرکردنی ولایەتی تێنێسی داخوازییەکەیان پەسەند کرد و داوایان لە ناوەندی سەڵاحەددین کرد، بۆ داڕشتنی وانەکانی خوێندنی زمانی کوردی هاوکاریان بكات.
له 2018 – 2019 به هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر كه‌می ئه‌و خێزانه كوردانه‌ی له شاره‌كه بوون، ئاماده‌بوون منداڵه‌كانیان بخه‌نه به‌ر خوێندنی كوردیی، هه‌وڵه‌كانی كردنه‌وه‌ی خوێندن به كوردیی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
نه‌وزاد هه‌ورامیی و ناوه‌نده‌كه‌ی، به‌رده‌وام بوون له هه‌وڵه‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ی خوێندن به كوردیی و له 2020 توانرا 75 منداڵ ناونووس بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی به كوردیی بخوێنن، به‌ڵام به هۆی كۆرۆناوه پرۆسه‌كه ده‌ستی پێ نه‌كرد،
ئه‌مساڵ له 20ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021ه‌وه، به ئاماده‌بوونی 15 قوتابی كورد، كه خێزانه‌كانیان ئاماده‌بوونه منداڵه‌كانیان بخه‌نه به‌ر خوێندنی كوردیی پرۆسه‌كه ده‌ستیپێكردووه و تا به‌هاری ساڵی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه، د. حەیدەر خزری مامۆستای زانکۆی بلومینگتونی ئیندیانا هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی لە زانکۆی سێنتڕال فلۆریدا لە ولایەتی فلۆریدا لە بەشی زمانە هاوچەرخەکان بۆ کاروباری سیاسیی و ئاسایشی نێودەوڵەتیدا زمانی کوردی بخوێنرێت.
جێگای بە بیرهێنانەوەیە مانگی ئاب/ ئۆگستی 2020، زانكۆی میزوری، خولێكی زمانی كوردی بۆ هه‌موو تاکێکی بیانی و كورد لە سەرتاسەری جیهانەوە کردەوە و له‌و باره‌یه‌وه، د. ده‌یڤد رۆمانۆ مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان و شاره‌زای پرسی كورد، کوردستان 24ی گوت: “ئامانجمان ئەوەیە خەڵک لە ئاستی گشتی و بوارە جیاجیاکاندا فێری زمانی کوردی ببن”.
لە ئێستادا زمانی کوردی یەکێک لە زمانە گرینگەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایەو لە ریزبەندی زمانە بیانییەكانی ئەو وەزارەتەدا پلەی 11هەمینی هەیە