سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا له پەرلەمانی کوردستان، عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری، رایگه‌یاند، ئه‌و قوتابیانه‌ی له پۆلی 12ی ئاماده‌یی كۆنمره‌ی 99یان به‌ده‌ستهێناوه، له پزیشكی گشتیی وه‌رنه‌گیراون، كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر كرا و وه‌رده‌گیرێن.
دۆڵه‌مه‌ڕی راشیگه‌یاند، ئه‌و قوتابیانه دابه‌ش ده‌كرێن به‌سه‌ر كۆلیژه پزیشكییه‌كاندا.
هه‌روه‌ها گوتی: لەپەیوەندیداین و کۆبوونەوەکانمان بەردەوامن لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا بۆ چارەسەری تەواوی گرفتەکانی بەردەم وەرگرتنی قوتابیان لەزانکۆ و پەیمانگاکان.