شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

سكاڵای یاسایی دژی ئه‌و هاووڵاتیه‌ تۆماركرا كه‌ به‌ تاپڕ له‌ پێوه‌ری زیره‌كی دابوو

راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی  ( هـ. س) له‌ سه‌نته‌ری قه‌زای شه‌قڵاوه‌ به‌ چه‌كی جۆری تاپڕ له‌ پێوه‌ری زیره‌كی به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیانیدا، سكاڵای یاسایی له‌دژی تۆماركرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌ك به‌ چه‌كی تاپڕ له‌ سه‌ندوقێكی پێوه‌ری زیره‌كی دا، كه‌ بووه‌ هۆی تێكدان و له‌كاركه‌وتنی پێوه‌ره‌كانی ناو ئه‌و سندوقه‌كه‌.

راشیگه‌یاند، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ لیژنه‌یه‌ك پێكهێنرا بۆ به‌دواداچوونی راستییه‌كان و دواتریش به‌پشت به‌ستن به‌ راپۆرتی ئه‌و لیژنه‌یه‌، ئه‌و هاووڵاتییه‌ی ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجامدابوو، له‌ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی شه‌قڵاوه‌ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركرا.