چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

پرسه‌نامه‌

بەڕێز سەرنووسەری دڵسۆزی ڕۆژنامەی هەولێر

بە داخەوە هەواڵی تاڵی كۆچی دوایی دایكی هاوسەرە ئازیزەكەتمان بیست. لەگەڵ ئەوەدا كە هەموو ئیماندارێك ملكەچی ویستی پەروەردگارە و بە ڕەزای وی ڕازییە، بەڵام دیسانیش مەرگ سەرەڕای ئەوەی بەشێكە لە حەقیقەتی ژیان، هەر تاڵ و دڵتەزێنە. لێرەوە بەناوی ڕۆژنامەی هەولێرەوە، سەرەخۆشی لە خۆت و هاوسەرە ئازیزەكەت و تەواوی بنەماڵەتان دەكەین و لە خوا داوا كارین ڕۆحی كۆچكردوو بگەیەنێتە بەهەشتی ئارامیی تاهەتایی و سێبەری ڕەحمەتی بێڕانەوەی خۆی و سێبووریش بە دڵی ئێوە بدات.

ستافی ڕۆژنامەی هەولێر