سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

پارێزگاری هه‌ولێر چاودێری دابه‌شكردنی غازی ماڵان ده‌كات

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ده‌بێت غاز به‌ نرخی دیاریكراوی خۆی بگاته‌ ماڵان، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ر بریكارێكی دابه‌شكردنی غاز پۆلیسێكی له‌گه‌ڵ ده‌بێت، رێگه‌ش به‌ گرانكردنی غاز ناده‌ین، ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ش كرد، چه‌ندین بریكار رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر، كه‌ غازیان به‌ گران فرۆشتبوو.