ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە ، دانیشتنی ٤ی خولی پایزە به‌رێوه‌ده‌چێت و تیایدا چەند پرسێک دەخرێتەڕوو.
لە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەممەی پەرلەمانی كوردستاندا گفتوگۆ لەسەر ئەم پرسانە دەکرێت:

یەكەم:خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان دەکرێت

دووەم: دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان (دابان محمد حسێن) لە ئەندامیەتیی (لیژنەی دەسپاكی دەخرێتە دەنگدانەوە

سێیەم:تایبەتە بە خستنەڕوی دواین بەدواداچون و كارەكانی پەیوەست بە بابەتی سێ یەكەمەكان و وانەبێژان و ئامادەكارییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار

ھەواڵی زیاتر