دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هیندستان لە عێراق دەکات.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە (25ی ئۆکتۆبەری 2021) پێشوازی لە “پراشانت پیسێ” باڵیۆزی هیندستان لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە سوبهاش کەین کونسوڵی گشتیی هیندستان لەهەولێر ئامادەی بوو، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق بەتایبەتی دوای سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان، تاووتوێ کرا.

هەردوولا خوازیاری بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هیندستان و هەرێمی کوردستان و فراوانکردنی پەیوەندیی و هەماهەنگیی دوولایەنە بوون، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئالوگۆڕی بازرگانی و کولتووری و وەبەرهێناندا.