مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە (24ی تشرینی یهكهم/ ئۆکتۆبەری 2021) پێشوازی لە “ئۆلریک شانون”، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.
سەرۆکی حکومەت، وێڕای سوپاسکردنی باڵیۆزی کەنەدا بۆ کار و هەوڵەکانی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی کەنەدا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.
باڵیۆزی کەنەدا، ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندی لە گەڵ هەرێمی کوردستان کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ برەودان بەو پەیوەندییانە، لە هەموو بوارەکاندا دووپاتکردەوە.
بارودۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و پشتگیریکردنی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.