چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 6, 2024
Image default

په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و گفتوگۆ له‌ باره‌ی یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و وانه‌بێژان ده‌كات

په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی په‌رله‌مان، كه‌ تێیدا خوێندنه‌وه‌ بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا ده‌كرێن و به‌ ئاماده‌بوونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار گفتوگۆ له‌ باره‌ی یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و وانه‌بێژان ده‌كات.

به‌ گوێره‌ی كارنامه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای سه‌رپه‌رشتیكردنی پرۆژه‌ كشتوكاڵییه‌كان ده‌كرێت، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌میش بۆ دوو پرۆژه‌ی یاساكانی “هه‌واری پیاده‌كردنی یاسای بازرگانی” و “هاورده‌كردنی بنه‌تۆ و شه‌تڵ” ده‌كرێت.

وه‌ك له‌ كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌، دوایین به‌دواداچوون بۆ بابه‌ته‌كانی سێ یه‌كه‌مه‌كان و وانه‌بێژان  ده‌خرێته‌ڕوو و ئاماده‌كارییه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كه‌ وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵان، باس ده‌كرێن.

بانگهێشتنامه‌ی په‌رله‌مان
بانگهێشتنامه‌ی په‌رله‌مان
كارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان
كارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان
كارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان