دوای ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ چارەسەرى کێشەى کەمى بەنزین، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتى (٢٠٢١/١٠/٢٤)ى زایینى، بڕی (٥٤٠) هەزار لیتر بەنزین دەگاتە وێستگەکانی هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان و لە دوو ڕۆژی ئایندەشدا ئەو بڕە بۆ دوو بەرامبەر زیاد دەکرێت.
شاینی باسە گرفتی سوتەمەنی تەنها بەرۆکی هەرێمی کوردستانی نەگرتووە، بەڵکو ئەم گرفتە رووبەرووی هەموو جیهان بۆتەوە و حکومەتى هەرێمى کوردستانیش درێغی نەکردووە و هاووڵاتییانی دڵنیا دەکاتەوە هەموو هەوڵێکی داوە و بەردەوامە لە چارەسەرکردنی ئەم گرفتە.
فەرمانگەى میدیا و زانیارى
٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١