چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

وەزیری تەندروستی: ڕۆژی دووشەممە كۆبوونەوەی لێژنەی باڵای ڕووبەڕبوونەوەی كۆڕۆنا بەڕێوەدەچێت

ڕۆژی دووشەممە كۆبوونەوەی لێژنەی باڵای ڕووبەڕبوونەوەی كۆڕۆنا بەڕێوەدەچێت و دواین ڕاپۆرتی ڕەوشی تەندروستی هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێت چەند پێشنیارێك بۆ ئەم قۆناغە دەخرێتە ڕوو.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سامان به‌رزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی بۆ كوردستان. تیڤی رایگه‌یاند: ڕۆژی دووشەممە كۆبوونەوەی لێژنەی باڵای ڕووبەڕبوونەوەی كۆڕۆنا بەڕێوەدەچێت و دواین ڕاپۆرتی ڕەوشی تەندروستی هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێت.

هه‌روه‌ها وەزیری تەندروستی گوتی: چەند پێشنیارێك بۆ ئەم قۆناغە دەخرێتە ڕوولە توندكردنی ڕێككارەكانی پابەندبوون بەبەكارهێنانی ماسك و ڕەچاوكردنی دووری كۆمەلایەتی و پابەندكردنی مامۆستایان و فەرمانبەران بە وەرگرتنی ڤاكسین