فازڵ میرانی؛ دەستپێشخەرییەکمان پێیە و سەرجەم لایەنەکان پێشوازیی چاکیان لێکردووین

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی و سەرۆکی شاندی سەردانیکەری پارتی بۆلای لایەنە سیایەکان، لە سەردانی شاندی پارتی بۆلای لایەنە تورکمانیەکانی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا، ڕایگەیاند؛ دەستپێشخەرییەکی پارتیمان پێیە و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان پێشوازی چاکیان لێکردووین.

میرانی ڕایگەیاند؛ دوای ئەوەی سەردانەكان تەواو بوون، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەك بە لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكان دەكات”.
گوتیشی؛ سەردانەكانمان باشن، پڕۆژەمان پێ نییە، بەڵام دەستپێشخەرییەكی پارتیمان هەیە، سوپاسی هەموو لایەكان دەكەین، هەموویان پێشوازیی چاكیان لێ كرد و دەستخۆشییان لێ كردین، ئێمەش بیروڕاكانیان بەهەند وەردەگرین”.
سەبارەت بە کۆبوونەوەی لایەنەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، میرانی ڕایگەیاند؛ دوای ئەوەی سەردانەكان تەواو بوون، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەیەك بە لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكان دەكات و، دواتر خۆی ئاگاداری حیزبەكان و پێكهاتەكان دەكاتەوە بۆ كاتی كۆبوونەوەكە”.
سەبارەت بە سەردانی شاندی پارتی بۆلای پێکهاتەکان و حزبە تورکمانییەکان، گوتی ؛ پێكهاتەكان گلەییان لە هەرێم و پارتی هەبێت، بە سینگێكی فراوان تێبینییەكانیان وەردەگرین و، دەیانگوازینەوە بۆ لای جەنابی سەرۆك و سەركردایەتیی خۆمان.”
ئەوەشی ڕاگەیاند؛ دەستمان بە كارەكە كردووە و بە جددیش چاودێریی بەغدا دەكەینەوە و پاشان زۆر پێویستە ئێمە و برادەرانی یەكێتی كۆبوونەوەی تر بكەین، دوای ئەو سەردانەكەی كە ئێمە كردمان ئەوانیش ژمارەیەك سەردان دەكەن لەگەڵ حیزبەكان، كارێكە هەموومان دەبێت پێكەوە بیكەین و یەك لایەن ڕەنگە پێی نەكرێت، ئەگەر پێشی بكرێت ڕەنگە ئەنجامەكانی بەدی نەیەت”.
سەربارەی هەڵوێستی لایەنەکان بۆ یەکڕیزی یا ڕەتکردنەوەی، فازڵ میرانی گوتی؛ بە ئێمە نەگوتراوە، ئەگەر لە پشت پەردە شتێك گوترابێت، جارێ هەموومان قسەیەك دەكەین و دواتر دێینەوە ئەو قسەیە چاك دەكەینەوە و هەڵوێستە ڕاستەكە دەگرینە بەر.”