پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: ژمارەیەک پرۆژەی چاکسازی تاوتوێ کران

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، بەمەبەستی دانانی میکانیزمێکی نوێ بۆ پڕۆسەی چاکسازی، گروپی راوێژکارانی سەربازی نێودەوڵەتی (MNئع) و بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی کۆبوونەوە.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند، گروپی راوێژکاری سەربازی نێودەوڵەتی (MNئع)، کە لە وڵاتانی (ئەمه‌ریکا، به‌ریتانیا، ئەڵمانیا وهۆڵەندا) پێکهاتوون، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوە.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند ، لە کۆبوونەوەکەدا، گروپی راوێژکارانی سەربازی نێودەوڵەتی لەبارەی بەگەڕخستنەوەی پرۆژەکانی چاکسازی چەند پێشنیارێکیان خستەڕوو، بەتایبەتی دەستبەکاربوونی ژمارەیەک پرۆژەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ کرا، هەروەها میکانیزمێکی کاراو چالاک بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی چاکسازی، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و وڵاتانی هاوپەیمان خرایەڕوو.