دایکێک دوای لەسێدارەدانی 2 کوڕی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ جەلتە لێی دا و گیانی لەدەستدا

دایکێکی خەڵکی ڕامهورمز سەر بە پارێزگای خوزستان دوای جێبەجێکرانی سزای سێدارەدانی دوو کورەکەی لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئیرانەوە، جەڵتە لێیداوە و گیانی لە دەست داوە و دوای ئەوەش شەڕ لەنێوان خەڵک و هێزە ئەمنیەکان دروست بووە و چەند کەس بریندار بوون و چەندین کەسی دیکەش دەستگیرکراون کراون.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌،  بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2021، سزای سێدارەی دوو برای خەڵکی ڕامهورمز بە ناوەکانی عەلی محەمەد محەمەدی تەمەن 45 ساڵ و ئیسلام محەمەدی تەمەن 28 ساڵ کە دوو برای لوڕ بوون لە بەندیخانەی سپیداری شاری ئەهواز، ناوەندی پارێزگای خوزستان جێبەجێ کرا.

هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت، دوای جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی ئەم دوو برایە دایکیان لەپێش بەندیخانە جەڵتە لێی داوە و دوای گواستنەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەست داوە.

ڕێکخراوی هەنگاو ئاماژەی بۆ ئەوەش ده‌كات:  ئەو دوو برایە لەگەڵ دەیان هاووڵاتیی دیکە لە گوندی ”پەتک جەلالی” ڕامهورمز و لە تێکهەڵچوونی نێوان دوو هۆزی محەمەدی و محەمەد موسایی دەستبەسەر کراون کە لە ئەنجامی ئەو ئاڵۆزیانەدا لانیکەم 23 کەس کوژران.

رێكخراوه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت: دوای جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ئەم دوو برایە تێکهەڵچوون لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خەڵک هاتووەتە ئاراوە و لانیکەم 5 کەس بریندار بوون و دەیان کەسی دیکەش دەستبەسەر کراون. ئینتەرنێتی ڕامهۆرمز لەئێستا پچڕاوە و شار بەتەواوەتی میلیتاریزە کراوە.

ھەواڵی زیاتر