ئەمڕۆ..لە ناحیەی حاجیاوا لە بەردەم نانەواخانەیەکدا کەسێک بە چەک بریندارکرا

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ھەولێر، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی حاجیاوا گەڕەکی ڕاپەڕین لە بەردەم نانەواخانەیەک کەسێک بە چەکی جۆری دەمانچە بریندار کرا. ، تەقەکەرەکە کوڕی بەرپرسێکی سەربازیی یەکێتییە لەو سنورە.
پۆلیسی ئیدارەی راپه‌رین راشیده‌گه‌ێنێت: بریندارەکە بەناوی (ب،ع،م) تەمەنی ۲٦ ساڵ ڕەگەزی نێر دانیشتوی حاجیاوا یەک فیشەک بەر جەستەی کەوتووە و بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

ھەواڵی زیاتر