فازڵ میرانی؛ ئامانجمان یەکڕیزیی کوردە

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، دوابەدوای کۆبوونەوەی شاندی پارتی لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لە سلێمانی، لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان، گوتی، ”ئامانجی ئێمە بۆ سەردانی پارێزگای سلێمانی یەکریزیی کوردە و دەمانەوێت دوای ھەڵبژاردنەکە قۆناغێکی تازە دەست پێ بکەینەوە و ئەو توندییەی لە ھەڵبژاردن ھەبوو، نەمێنێت.”
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە سەرۆکایەتیی شاندەکەی پارتی دەکا لە سلێمانی، باسی لەوەشکرد، دەیانەوێت لە قۆناغی بانگەشە دەربچن و قۆناغێکی تازە دەست پێ بکەن و گوتی: ”ئامانج لە سەردانمان بۆ سلێمانی یەکڕیزیی کوردە و بۆ ئەوەیە کە سەردانی برادەرانی خۆمان بکەین و لە توندیی ھەڵبژاردن ڕزگار بین و قۆناغێکی تازە دەست پێ بکەینەوە.”
فازڵ میرانی گوتیشی: دەمانەوێت وەکوو کورد کە دەچین بۆ بەغدا، یەکڕیز بین.
دوێنێ، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکەم هەنگاوی بە ئاراستەی یەکڕیزیی کورد و ئامادەکاریی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ دەست پێکرد و سەردانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و حزبی سۆسیالیست سەردانی سلێمانیی کرد، بۆ گفتوگۆ دەربارەی ڕەوشی دوای ھەڵبژاردن و یەکڕیزیی کورد لە بەغدا.

ھەواڵی زیاتر