بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین: ئەنجامی پشکنینەکانی رۆژانە %70ی پۆزەتیڤە

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین رایدەگەیەنێت، ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و شوێن نەماوە لە نەخۆشخانەکان چیتر تووشبووان وەربگرن.

د. دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راگەیاند: “ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا زۆر زیادیکردووە و لە %70ی پشکنینەکانی رۆژانە دەڤەری راپەڕین پۆزەتیڤە، ئێستا شوێنمان نەماوە بۆ وەرگرتنی تووشبووان و ناتوانین هیچ نەخۆشێک وەربگرین، دەبێ بە هەماهەنگی تووشبووانی کۆرۆنا رەوانەی سلێمانی و هەولێر بکەین، بە خۆشحاڵییەوە هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر و سلێمانی ئامادەییان بۆ هاوکاری دەربڕیووە”.

ھەواڵی زیاتر