شاندێكی پارتی سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات

سبه‌ی شاندێکی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆی گەڵاڵەكردنی سیاسەتێكی هاوبەش لە پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ بكەن

سبەی شانده‌كه‌ی پارتی لەگەڵ هەریەک لە یەكێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کۆده‌بێته‌وه‌، ودواتر لەگەڵ هەریەکی لە یەکگرتوو، کۆمەڵی دادگەری، بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی سۆسیالیست دیموكراتی کوردستان کۆببێته‌وه‌.

مەبەست لە سەردانی ئەو شاندەی پارتی بۆ سلێمانی گفتوگۆکردن و تاوتوێکردنی كارنامەیەكی هاوبەشی کوردستانییە بۆ بەغدا و بڕیاریشە پارتی سەردانی لایەنەکانی دیکەش بکات

ھەواڵی زیاتر