راگەیاندراوێك لە وەزارەتی داراییەوە

راگەیاندراوێك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان: کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەرى پێویستى بۆ کرا

وەزارەتی دارایی و ئابوری لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢١-١٠-١٧لە دیوانى وەزارەتى دارایى و ئابورى، وەزیرى دارایى و ئابورى بە مەبەستى چارەسەرکردنى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ لەگەڵ هەریەک لە وەزیری پەروەردە و سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران کۆبوەوە،
لە كۆبوونەوەیەكدا ، هەر سێ لا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن، کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەرى کۆتایى بۆ بدۆزنەوە، سوربون لەسەر ئەوەى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ بە میکانیزمێکى نوێ چارەسەر بکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان :ئاماژەی بەوەشکردوە ،لە ئاخیری كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا چارەسەرى کۆتایى بۆ مامۆستایانى وانەبێژى بدرێت، کێشەکانیان لە ماوەکی نزیکدا چارەسەر بکرێت.

ھەواڵی زیاتر