لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و تەندروستی هاوڵاتیان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تەندروستی زاخۆ دەکرێتەوە

د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ راده‌گه‌یەنێت.
وەزارەتی تەندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدابڵاویكردەوە: لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان. لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و تەندروستی هاووڵاتییانی دەڤەری زاخۆی دەلال. ئەمڕۆ یەکشەممە 17 ئۆکتۆبەر2021 د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی نەخۆشخانەکان بەسەردەکاتەوە و لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی زاخۆ رادەگەیەنێت”.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ 28/7/2021 بڕیاریدا سۆران و زاخۆ بکرێن بە ئیدارەی سەربەخۆ، و وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش راسپێردران بۆ ئه‌وه‌ی رێکارەکان جێبه‌جێ بكه‌ن.

ھەواڵی زیاتر