ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پلانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان پەسەند دەکا

‎ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پلانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان پەسەند دەکات و ڕایدەگەیەنێت لە دواى تەواوبوونى پرۆسەى پێشکەشکردن لە ڕێگەى زانکۆلاین (52533) خوێندکارى دەرچووى پۆلى دوانزە داواکارییان بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى کوردستان پێشکەش کردووە.

‎بە سەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئامادەبوونى بریکارى وەزارەت و سەرجەم سەرۆک زانکۆ حکوومییەکان و ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانى گشتى تایبەتمەند بەرێوەچوو. وە لە کۆبونەوەکە ڕایانگەیاند کە ئەمساڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا بە ڕەچاوکردنى کواڵتى خوێندن و لەچوارچێوەى جێبەجێکردنى پلانێکى تۆکمە، کار بۆ وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەکات، سەرەڕاى ئەو ژمارە زۆرەى دەرچووان کە داواکارییان بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان پێشکەش کردووە و ژمارەکەیان بریتییە لە (52533) دەرچوو.

ھەواڵی زیاتر