سەرۆکی نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: ستایشی عێراق و گەلەکەی دەکەم بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆسە ئارامە

سەرۆکی نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕاپۆرتی نوێنەر و چاودێرەکانیانی لە بنکەکانی دەنگدان خستەڕوو، کە بۆ یەکمجار و لەسەر داوای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق چاودێری پرۆسەکەیان کرد.

ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن، سەرۆکی نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، باسی لە سەرکەوتوویی پرۆسەکە و ئارامی ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن کرد و گوتی؛ پڕۆسەکە لەرووی تەکنیکییەوە بەشێوەیەکی باش بەڕێوەچوو. وە ڕایگەیاند؛ ماوەی بانگەشەی هه‌ڵبژاردن بەشێوەیەکی ئارام بەڕێوەچوو، ئەمەش بەمەبەستی رەخساندنی هەلێك بۆ ئەوەی دەنگدەر بەشێوەیەکی ئازادانە بڕیاری خۆی بدات.
ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن، ڕاپۆرتی چاودێرانی خستەڕوو کە ژمارەیان زیاتر لە ١٠٠ چاودێر دەبوون لە سەرتاسەری عێراق چاودێری پرۆسەکەیان دەکرد، گوتی؛ ئاشكراشی کرد، لە رۆژی هەڵبژاردندا زیاتر لە 100 چاودێریان لەسەرانسەری وڵات سەردانی بنکە و وێستگەکانی دەنگدانیان کرد و بەگوێرەی راپۆرت چاودێرەکانیشیان لە زۆربەی ناوچەکان پڕۆسەی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی ئارام و بەیاسایی بەڕێوەچوو.
ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن گوتی: یەکێتی ئەوروپا بۆ یەکەمینجار و لەسەر داوای کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق تیمێکی تایبەتی گەورەی بۆ عێراق رەوانە کرد، بەمەبەستی چاودێریکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران، کە لە 10ی ئۆکتۆبەر بەڕێوەچوو.
ڕایگەیاند؛ ئێمە وەکو تیمی چاودێرانی یەکێتی ئەوروپا راپۆرتێکی هەڵسەنگاندنی هەڵبژاردنەکانمان لەسەر پڕۆسەکە ئامادە کردووە، کە پڕۆسەکە لە رووی تەکنیکییەوە بەشێوەیەکی باش بەڕێوەچوو، هەروەها پڕۆسە و ماوەی بانگەشەش بەشێوەیەکی ئارام بەڕێوەچوو ئەمەش بەمەبەستی رەخساندنی هەلێك بۆ ئەوەی دەنگدەر بەشێوەیەکی ئازادانە بڕیاری خۆی بدات.
سەرۆکی نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردن ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ستایشی عێراق و گەلەکەی دەکەم بۆ ئەنجامدانی ئەو پڕۆسە ئارامە. دەنگدەرانیش توانیان بەشێوەیەکی ئازادانە بۆچوونی خۆیان دەرببڕن. نوێنەر کیانە سیاسییەکان و چاودێرانی ناوخۆییش لە بنکەکانی دەنگدان ئامادە بوون و پڕۆسەی دەنگدان و رێکارەکانیش بەشێوەیەکی فراوان جێبەجێکران.
ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، بەشێوەیەکی گشتی پڕۆسەی دەنگدانەکە بە پۆزەتیڤی وەسف کرا و چاودێرانیشمان سەردانی 95%ی بنکەکانیان کردبوو، بەڵام لە هەندێك حاڵەتدا پڕۆسەکە ئاڵۆزکرا، بەهۆی کارنەکردنی ئامێری پەنجەمۆر و نەخوێندنەوەی، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ژمارەیەك هاووڵاتی لە مافی دەنگدان بێبەش بن. چاودێرەکانیشمان بەهەمان شێوەی کۆمیسیۆن رێژەی بەشداریکردنیان بە کەم وەسف کردووە.

ھەواڵی زیاتر